رێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆرۆنا کۆنتڕۆلدەکرێت
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئاشکرای کرد، پەتای کۆرۆنا لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵی دیکە کۆنترۆڵ دەکرێت.
تدرۆس ئادهانۆم، بە وەبیرهێنانەوەی ئەنفلوەنزای ئیسپانی، ئەو پەتا گشتگیرهی له ساڵی ههزار و نۆسهد و ههژده ئەورووپا و ئەمهریکای گرتەوە و گیانی زیاتر لە پهنجا ملیۆن كهسی ئەستاند، گوتی کۆنترۆڵی ئەوپەتایە ئەوکات دوو ساڵی خایاند.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی وتیشی، پەیوەستبوون و لێکگرێکدانی وڵاتان و کۆمەڵگەکان لە سەردەمی ئێستا، یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی فراوانی پەتای کۆرۆنایە، ئاماژهی بهوهش كرد، ئێمە ئێستا ئەو زانست و توکنۆلۆژیایەمان هەیە تاکوو پەتای کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەین.