ئهنجوومهنی وهزیران لهسهر كردنهوهی دهرگای ناوهندهكانی خوێندن كۆدهبێتهوه
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆدەبێتەوە و لەبارەی پرسی خوێندن بۆ ساڵی 2020-2021 لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بەئامادەبونی قوباد تاڵەبانی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 38 لە کاتژمێر 10:30ی پێشنیوەڕۆ لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کارنامەی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕوی بابەتی دەستپێکی (ساڵی خوێندنی نوێی 2020- 2021) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و خوێندنی باڵا و گفتوگۆکردنی ئەگەر و پێشنیارەکان.