مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ دەکرێت.

كه‌مێك پێش ئێستا، مستەفا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سەردانی ھەولێری کرد، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان تاوتوێی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بکات.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مستەفا کازمی لەلایەن هەریەک لە مەسروور بازرانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو جێگری سەرۆکی هەرێم مستەفا سەید قادر و شێخ جەعفەر مستەفا، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بەپرسێکی ترەوە پێشوازیی لێ کرا.
هه‌واڵه‌كه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌…

Back to top button