سێ رۆژە هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە رۆژئاواى کوردستان تۆمار ناکرێت

دەستەی تەندروستی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: (34) توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدانیش تۆمارنەکراون.

د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە (24) سەعاتى رابردودا، (34) توشبوى دیکەى کۆرۆنا تۆمارکراون و (17) هەڵگرى ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە.

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان، (738) کەسە، تا ئێستا (229) کەس چاکبونەتەوە، (42) توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button