پەرلەمانتارێکی عێراق: پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی ١٢ ی ئامادەی دزەیان پێکراوە
دوای ئەوەی تاقیکرنەوەکانی پۆڵی ١٢ی ئامادەیی لە عێراق بەڕێوەچوو پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاندووە کە پرسیارەكانی خولی دووەمی تاقیكردنەوەیەكی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە ناوەندێكدا دزەیپێكراوە و ئەوەش ناپاكییەكە و جێی لێخۆشبون نییە.
رەعد مەكسوسی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، دزەپێكردنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان پێشێلكارییە بەرانبەر سەرجەم پرۆسەی تاقیكردنەوەكان.
بەپێی زانیارییەكانی پەرلەمانتارەكە، بەیانی رۆژی دووشەممە پێش دەستپێكردنی تاقیكردنەوە، پرسیارەكانی خولی دووەمی پۆلی شەشەمی ئامادەیی لە یەكێك لە ناوەندەكاندا دزەی پێكراوە، ئەگەر ئەوە سەلمێنرا ئەوا بەرپرسیارێتی تەواو دەكەوێتەئەستۆی وەزارەتی پەروەردە.
ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانێتیی سائیرون ئەوەشی رونكردوەتەوە، رێوشوێنە یاساییەكان دەگرنەبەر بۆ سزادانی ئەوانەی ئەو كارەیان كردوە جا پلەیان هەرچییەك بێت، چونكە ناپاكییەكە جێی لێخۆشبون نییە و شایستەی توندترین سزایە.