ڤاكسینی ڕوسی بۆ فرۆشتن

 

2 دەرمانی ڕوسی ڕێگەدراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڤایرۆسە کۆرۆنا نوێیەی کە دەبێتە هۆی پەتای کۆڤید – 19 ، وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایگەیاندووە ، کە دەست بەفرۆشتنی بەربڵاوی خۆی دەکات لەدەرمانخانەکانی گشتیدا .

بەپێی ڕاپۆرتی مۆسکۆ تایمز هەردوو دەرمانەکە جۆری ڤافیپەراڤیر ن کە لە ڕوسیا دروست دەکرێت، کە ڤێرژنی گشتی دەرمانێکی دژە ئەنفلۆنزایە کە لەلایەن فوجیفیلم ژاپۆنییەوە پەرەی پێدراوە

تاقیکردنەوە کلینیکیەکانی ئەو دەرمانە چاکبوونەوەی خێراتری لە نێوان ئەو کەسانەدا نیشان داوە کە لەگەڵ MERS-CoV دان، هەرچەندە تەنیا ڕووسیا، هیندستان و چین ئەو وڵاتانەن کە بە فەرمی بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسەکە پێشنیاری دەکەن

یەکێک لەو دەرمانە پەسەندکراوانەی کە بەناوی ” Aribelifer ” ەوە تۆمارکراوە ، لەدوشەممەوە لەسەر ڕەفەی دەرمانخانەکان لەزۆربەی هەرێمەکانی ڕوسیا نمایش دەکرێت

Back to top button