بانکی خوێنی هەولێر هاوکاری تەندروستی دهۆك دەکات
بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوەی کۆڕۆنا ، بەڕێوبەرایەتی بانکی خوێنێ هەولێر لەڕووی دابینکردنی پلازماوە هاوکاری تەندروستی دهۆك دەکات.
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێنی هەولێر ڕایگەیاند، دوای هەڵکشانی ڕێژەی توشبوانی کۆڤید-١٩ لە پارێزگای دهۆك ، لەسەر داواکاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لەو پارێزگایە ، توانیمان بڕی 50 بوتڵ پلازمای خوێن بۆ ئەو شارە دابین بکەین ، شایانی باسە ئەمە بۆ سێیەمین جارە بانکی خوێنی هەولێر هاوکاری تەندروسیتی دهۆك دەکات .