ئەمەریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
بەهۆی خراپ بوون و ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
لەمبارە ڕاوێژکارێكی کۆماریەکان ئاشکرای کردووە کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات کە هۆکارەکەشی بۆ خراپتربوونی دۆخی ناوچەکە دەگەرێنێتەوە.
زەردەشت بابان ڕاوێژکاری کۆماریەکان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ئەمریکا 100 سەربازی هێزی تایبەتی و شەش ئۆتۆمبێلی شەڕکەر ڕەوانەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردوە، هەورەها ئاشکراشی کردوە کە ئەمریکا لە بەرنامەیدایە ژمارەی فڕۆکەی (دڕۆن ) لە ئاسمانی سوریا و عێڕاق زیاد بکات، هەورەها 60 هەزار سەرباز ڕەوانەی کەنداوی عەرەبی دەکات کە زۆربەیان لە ( کوێت ) جێگیر دەکرێن ، جگەلەمە کەشتیەکی سەربازی بەناوی (u.s.s mimitz) گەیشتوەتە ئاوەکانی کەنداوی عەرەبی.
چاودێرانی سیاسەتی نێودەوڵەتیش پێیانوایە ئەمەریکا دەیەوێت ئەو هێزانەی کەلە ئەفغانستانن جێ گۆڕکێیان پێ بکات و هێزی زیاتر لە کەنداو کۆبکاتەوە بە ئامانجی پاراستنی ئەو دۆخە نوێیەی کەبەهۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان هەندێک وڵاتی عەرەبی لەگەڵ ئیسڕائیل هاتووەتەدی و ئەگەری بەیەکدادانی لەگەڵ ئێران زیاتر کردوە.
جه‌نه‌رال فرانك ماكنزی، سه‌ركرده‌ی ناوه‌ندی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئێن بی سی نیوزی راگه‌یاند له هه‌فته‌ی پێشووه‌وه ره‌فتاری هێزه‌كانی روسیا چاكتربووه ئه‌ویش دوای زنجیره‌یه‌ك وتووێژ له نێوان گه‌وره به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌ردوولا. وتیشی: “ده‌مێكه بیرمان له‌وه‌كردۆته‌وه كه گۆڕانكاری بكه‌ین له هێزه‌كانمان”.