ئەگەری تەقینەوە لە بورجی ئیفڵ ی پاریس لە ئارادایە

 

پۆلیسی پاریس ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ کەشتیارانی ئاگادار کردەوە بە زووترین کات دەوروبەری بورجی ئیفڵ چۆڵ بکەن بە هۆی مەترسی تەقینەوەی تیرۆریستی

پۆلیس لە زمان سەرچاوەکانی باڵای ئەمنی ئاشکرای دەکات ئەگەری هەیە پۆمبێکی بەهێز لە لایەن کەسانی نەناسراو لە ناو بورجەکە داندرابێت ، بۆیەش هەموو دانیشتوانی دەوری بورجەکەش ئاگادار کراونەوە بۆ چۆڵ کردنی ماڵەکانیان

وەک میدیاکانی فەرەنسا باسیان کردووە ، کەسێکی نەناسراو پێوەندی بە پۆلیسەوە کردووەو ئەو مەترسییە تیرۆریستییەی ئاشکرا کردووە و لە ئیستادا گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی بۆمبەکە بەردەوامە

Back to top button