بە بڕیارێكی فەڕمی داوای ڕاگرتنی تەعریب دەكرێت
بە نوسراوێكی فەڕمی ڕەعد سەعدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی جێبەجێكار بە وەكالەت كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە پارێزگاكانی كەركوك،سەڵاحەدین،موسڵ،دیالە،ئەنبارو نەجەف كراوە”.
تێیدا ھاتووە ھەموو مامەڵە تایبەتەكانی زەویە كشتوكاڵیەكان ڕابگرن كە دەبێێە ھۆی گۆڕانكاری دیمۆگرافی لەو ناوچانە، ئەوەش لە پێناو جێبەجێكردنی ماددەی ١٤٠ ی دەستوری”.
بڕیارەكە پێشینەی یاسایی و دەستوری ھەیەو بە فەرمان ڕەوانەی پارێزگاكان كراوە ئەوەش دوای ئەوە ھات كە مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە ڕووی لە حكومەتی عێراق كردبوو داوای ڕاگرتنی تەعریبی لە كەركوك كردبوو