كەركوك : بههۆكارێكی نادیار سێ ئەندامی خێزانێك کوژران
بە هۆکارێکی نادیار ژنێک و دوو پیاو کە ئەندامی یەك خێزانن و عەرەبن لە گوندی شۆرجەی شێخ عەبدولرەحمانی سەربە شارەدێی لەیلان لە سنووری پارێزگای كەركوك کوژران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)ـی راگەیاند: رووداوەکە کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کێڵگەیەکی پەلەوەر روویداوە و کوژراوەکانیش پاسەوان و کرێکاری کێڵگەکەبوون و لە نەتەوەی عەرەب بوون.
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتیشی: کەسێك دەستگیرکراوە وەک شایەتحاڵ خۆی ناساندووە و وتویەتی، چەندکەسێك بەزەبری هێز ئەویان لەگەڵ خۆیان بۆ کێڵگەکە بردووە و دوای دروستبوونی شەڕ لەنێوان هەردوولا بەچەقۆ، دواتر لە رێگەی چەکەوە سێ کەسیان لە پاسەوانەکانی کێڵگەکە کوشتووە و بەرەو شوێنێکی نادیار رۆیشتوون.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، كوژراوەكان بەناوی موحسین خەڵەف یاسین، ئەمیرە محەممەد ئەحمەد، محەمەد غانم، خەڵكی شاری مووسڵن.