بە روداوی هاتووچۆ دوو کەس گیانیان لە دەستدا

 

بەرێوەبەراتی هاتووچۆی کۆیە کە ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیجی فەرمی خۆی بڵاوی کردۆتەوە ، گیان لە دەستدانی دووهاووڵاتی بە هۆی رووداوی هاتووچۆ پشتڕاست کردوە .

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیەدا هاتووە كاتژمێر 11 و نیوى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ ڕێگاى ته‌قته‌ق گوندى مه‌رزان، له‌ ئه‌نجامى كۆنترۆل له‌ده‌ستدان، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى هیۆنداى ئه‌لێنترا خۆى به‌ پردێكدا كێشا.

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا، دوو كه‌س گیانیان لەدەست دا دایك و كچێك بوون، دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ باوك و كوڕه‌كه‌ى بوون، هه‌ر چواریان ئەندامی بنەماڵەیەک بوون.

Back to top button