ئەردۆگان : تا داگیرکردنی هەموو قەرەباغ لە لایەن ئازەربایجانەوە جەنگ بەردەوام دەبێت
سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی نێو دەوڵەتی وداواکاری ڕاستەوخۆی وڵاتانی فەڕەنسا ، ئەمریکا و رووسیا بۆ کۆتایی هاتن بە جەنگی نێوان ئازربایجان و ئەرمینیا ، ئەردۆگان پاڵپشتی خۆی بۆ ئازەربایجان دووپات دەکاتەوەو گوتی تا داگیرکردنی هەموو قەرەباغ و دەرهێنانی لە دەست ئەرمەنەکان شەڕ بەردەوام دەبێت .
هاوکات ئەرمینا ئاشکرای دەکات تورکیا هێزی زۆری بۆ پشتیوانی ئازەربایجان ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە
بەڵام ئازەربایجان ئەو هەواڵە ڕەت دەکاتەوە و چاوپۆشی لە هەموو کوژراوەکانی سەر بە تورکیا دەکات کە لەو جەنگەدا کوژراون و ڤیدیۆیان لەسەر بڵاو کراوەتەوە .