پارێزگاری هەولێر : تا  بێدەنگ کردنی هەموو مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین

 

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا لە گەڵ قایمقام و سەرۆکی شارەوانییەکانی سەر بە پارێزگاکە ، جەخت لە سەر بێدەنگ کردنی هەموو مۆلیدە ئەهلییەکان دەکاتەوە

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا هەڵمەتی دەستپێکردنی دارچاندن و زیادکردنی سەوزایی درا بە هەماهەنگی لە گەڵ شارەوانییەکانی سنووری پارێزگا

دەقی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە:

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی هەفتانەی شارەوانییەکان ئەنجامدرا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە 2020.10.3، بەسەرپەرشتی د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی هەریەک لە مەسعود کاڕەش و هێمن قادر جێگرانی پارێزگار و نەبەز عەبدالحەمید قایمقامی ناوەند و هەریەک لە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و بەڕیوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و سەرجەم بەڕێوەبەری شارەوانییەکانی سەر بەسەرۆکایەتی شارەوانی و فەرمانگەکانی پارک و باخچەکان و خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی هەفتانەی شارەوانییەکان ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، وێڕای ئەوەی گفتوگۆ لەبارەی بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو کرا، تەئکید لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری بێدەنگ کردنی مولیدە ئەهلییەکانی گەڕەک و شوێنە گشتییەکان و دەستپێکردنی هه‌ڵمه‌تى گه‌وره‌ى دارچاندن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی کرایەوە کە بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم مانگە لەلایەن پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لەهەموو قەزاو ناحییەکان دەست پێبکات، هەروەها تیشک خرایە سەر چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە شارەوانییەکان.

Back to top button