پەرلەمانی عێراق بۆ حکومەت : مایەپووچی و موفلیس بوونتان  دەرکەوت

 

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وڵامێکدا بۆ حکومەت ئاشکرای دەکات ئەوان سەرسام بوون بە تێپەڕاندنی یاسایەکی دیکە بۆ قەرز کردن چونکە وەزارەتی دارایی یاسای قەرزکردنی ناوخۆ و دەرەوە ی  پێشتر لە 4 – 4 ی ئەمساڵەوە کە 60 ڕۆژی دیاری کرد بۆ پێشکەش کردنی پلانی چاکسازی ئابوری دارایی پشتیوانی کردبوو بەڵام دەرکەوت ئێوە بۆ بەردەوامی خۆتان پلانتان تەنها قەرز کردنە نەک پلانی پیشەیی و ئابووری .

 

دەقی وڵامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ حکومەت

لە کاتێکدا ئێمە لە مێژە چاوەڕوانی جێبەجێکردنی حکومەت بووین و وەزارەتی دارایی یاسای قەرزکردنی ناوخۆ و دەرەوە لە 4 – 4 ی ئەمساڵەوە کە 60 ڕۆژی دیاری کرد بۆ پێشکەش کردنی پلانی چاکسازی ئابوری دارایی بە پڕۆژە یاسای قەرزکردن ێکی تر سەرسام بووین و کاری وەزارەت تەنیا قەرزکردن بوو ، کە ئەگەر بەردەوام بێت عێراق مایەپوچی رادەگەیەنی لەماوەی شەش مانگی ئێستا و لێرە دەپرسین دواتر چی؟ ئایا ئەمە چارەسەرە بە بۆچوونی تۆ ؟ ! ئەی ئەگەر نرخی نەوت لە ئێستا زیاتر دابەزیبێت چی؟ بەداخەوە دەبینین حکومەت لەهەوڵی ئەوەدایە تۆپەکە فڕێبداتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندکردنی قەرزێک هەڵبژێرێ کە بەم نزیکانە دەبێتە هۆی مایەپووچبوونی ولات

Back to top button