لە بەدواداچوونێكی خواكوڕكدا دەركەوتووە ئەو بەردی بناغانەی كە لاهور جەنگی دادیدەنێت هەموو بۆچەواشەكاری و درۆیە
دوای بەدواداچوونێكی دەزگای میدیایی خواكوڕك بۆ ئەو بەردی بناغانەی كە لاهور جەنگی دایدەنێت بۆ كۆمەڵێك بەناو پرۆژە دەركەوتووە تەنها بۆ چەواشەكار و درۆیە، هیچ یەكێك لەم پرۆژانە جێبەجێ نەكراوە”.
لە 23ی 7ی ئەمساڵ لاهور جەنگی هاتە هەولێر بەردی بناغەی دروستكردنی قوتابخانەیەكی دانا لە گەرەكی شەهیدانی شاری هەولێر، كە نزیكەی سێ مانگ بەسەر ئەم مەراسیمە تێپەریوە كە لاهور جەنگی بەردی بناغەكەی داناوە، دەركەوتووە كە ( هیچ ئاسارێكی پرۆژە) بۆ قوتابخانە لەو گەرەكەی شاری هەولێر بوونی نیە، تەنها بەردی بناغەیەكی رووت لەو شوێنەدا هەیە”.
دوای بەدواداچوون دەزگای میدیایی خواكوڕك ئەم بەردی بناغەیەی كە لاهور جەنگی لە (گەرەكی شەهیدان) دایناوە، رێكارە یاساییەكانیشی بۆ جێبەجێ نەكراوە، تەنها دیمەنێكی میدیایی و چەواشەكاری بووە، بلۆكێك لەسەر یەك دانەنراوە، تەنانەت شوێنەكەشی دەسنتیشان نەكراوە لەرووی یاساییەوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ناوبراو رۆژانە ( ئەو چەواشەكاریانە ئەنجام دەدات و بەردی بناغە بۆ پرۆژەكان دەخاتە سەر كەناڵەكانی راگەیاند، بەڵام لە بەدواداچوونی خواكوڕك دا دەركەوتووە كە تەنها دیمەنی میدیاییە و هیچ ئەسلێكی راستەقینەی نیە، بەس بۆ چەواشەكاری خەڵكە”.