مه‌سرور بارزانی: كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ فاكته‌ری سه‌قامگیری زیاتری هه‌موو ناوچه‌كه‌ ده‌بێت‌

خواكوڕك

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمی كوردستان به‌ دورگه‌ی‌ ئارام و سه‌قامگیریی ناوچه‌‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ فاكته‌ری سه‌قامگیری زیاتری هه‌موو ناوچه‌كه‌ ده‌بێت‌.

ئه‌مرۆ سێ شمه‌ 31/1/2017 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ ئه‌تیلا تار باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌ عێراق مه‌شق و راهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ لایه‌ن تیمی راهێنانی سوپای هه‌نگاریا دووپات كرایه‌وه.

له‌به‌شێكی سه‌ردانه‌كه‌دا مه‌سروور بارزانی رۆشنایی خستەسەر پێشكه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌‌كانی دژ به‌ داعش له‌ پارێزگای مووسڵ و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار مانگی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، داعش ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری له‌ده‌ستداوه‌ و له ‌لێواری رووخان و له‌ناوچووندا نزیك بووەته‌وه‌.

له‌به‌رانبه‌ردا باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌ عێراق وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئارامی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جێی بایه‌خی وڵاته‌كه‌یانه‌ راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ مه‌شق و راهێنان و كار‌كر‌ن بۆ زیاتركردنی یارمه‌تی و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدان و قوڵتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان هه‌نگاریا و هه‌رێمی كوردستان كرا و باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌ عێراق رایگه‌یاند، ئێمه‌ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دۆستایه‌تیی و هاوبه‌شیی نێوانمان سوورین و هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا پشتمان پێ ببه‌ستێ.

 

mb_with_hangara__2017_01_31_h14m42s54__HK

Back to top button