لەكوردستان راپۆرتی بۆ رێكخراوی ئۆپێک پڵەس نێردراوە كە نەوەتی كوردستان كەم بكرێتەوە
لە كوردستان راپۆرتی نافەرمی بۆ ئیمێلی رێكخراوی ئۆپێک پڵەس نێردراوە كە تێیدا زانیاری ناراستی لەبارەی هەناردەی نەوتی كوردستانی تێدا بووە، ئەم راپۆرتەش بۆ ئەوە نێردراوە كە هەرێمی كوردستان لەم دۆخە سەختەدا هەناردەی نەوتی كەم بكاتەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو بارەیەوە بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، كەسانێكی ناپاك هەڵساون بە دروست كردنی راپۆرتێكی ناراست، لەبارەی ژمارەكانی هەناردە كردنی نەوتی كوردستان و بۆ رێكخراوی ئۆپێک پڵەسیان ناردووە تا هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی نەوت بكات لەم دۆخە سەختەی دارایی، بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر داهاتی هەرێم هەبێت بۆ مووچە و خزمەتگوزاریەكانی حكومەت”.
سەرچاوەكە دەلێت لە ئێستادا چونكە هەوڵەكان بۆ رێگری كردن لە ئەو پارەیەی كە لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت، كە 320 ملیار دینارە، شكەستی خواردووە، چەند كەسانێك كار لەسەر كەم كردنەوەی داهاتی ناوەخۆی دەكەن بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەتوانێت مووچە و خزمەتگوزاریەكانی پێ بكرێت، ئەو هەوڵەش كە دراوە یەكێكی ترە لەهەوڵەكانی كەمكردنەوەی داهاتی هەرێمی كوردستانە.