ئاوه‌كانی كه‌نداو و جه‌نگی سعودیا و ئێران

خواكوڕك

روونكردنەوەی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی سەبارەت بە دوا چالاكییەكانی ئێران و ئەو دەنگۆیانەی كە دەڵێت ئێران توانستی دروستكردنی “راكێتی پالیستی كە توانای ھەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی ھەیە” رەتدەكاتەوە و بەبۆختانی دەزانێت، سەبارەت بەو ھێرشانەی كراونەتە سەر ھێزە دەریاییەكانی سعودییە و ئیماراتیش دەڵێت، چالاكی حوسییەكانی یەمەنە.

ھاوكات بۆ پاڵپشتی ھەڵوێستەكەی ئاماژەی دا بە بڕیاری ژمارە ٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە پشتراسی دەكاتەوە ئێران خاوەنی ھیچ چاڵاكییەكی بۆمبی بالیستی نیە كە توانستی تەكنەلۆجیای ھەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی بێت.

لە ماوەی شەش مانكی ڕابردوو ژمارەیەك پێكدادان و بەریەككەوتن لە ئاوەكانی كەنداو روویداوە، كە ئامانج لێی تێكدانی ڕیچكەی دەریایی كەنداو و دەریای سوور بووە، ھاوكات حوسیە یەمەنیەكانی نزیك لە كۆماری ئیسلامی ئێران، كە ھاوكاری و راھێنانیان پێكراوە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، توانیویانە كێشە لە بەردەم كەشتیە دەریاییەكانی ئیمارات و سعودیە دروست بكەن.

وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما شكستی خوارد لە دانانی سنوورێك بۆ ئەم چالاكیانە، جگە لە سەركۆنەكردن و دەركردنی راگەیندراو تۆمەتباركردنیان بە شكاندنی سنوورە نێودەوڵەتیەكان، نەیانتوانی بەربەستێك دروست بكەن بۆ ئەم دەست درێژیانە، كە ھەندێ كات سوودی لێی وەردەگیرا بۆ گواستنەوەی چەك و پێداویستی سەربازی بۆ حوسیەكانی یەمەن.

ئیدارەی سەرۆك ترەمپ تێڕوانینێكی جیاوازی دەبێت و خویندنەوەی خۆیان ھەیە، ئەوان ئێران بە بەرپرس دەزانن لە پێشێلكردنی یاسا و ھۆكار بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە و تەواوی رۆژھەڵاتی ناوەراست، وابریارە ئیدارەی ترەمپ پێداچوونەوەی جدی بكات بۆ تەواوی ئەو ڕێكەوتنانەی كە لە ساڵانی ڕابردوو لە گەڵ ئیران ئیمزا كراوە، ترەمپ رەخنەی توندی ئاراستەی ئۆباما و تیمی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان كردوە بە لاوازترین ڕیككەوتن وەسفی كردووە لە مێژووی ئەمریكا و ئاماژەی داوە بەوەی كە ئێران لە پێشەوەی ڕۆژەڤی دیپلۆماسیەتی ئەو دەبێت، گۆڕانكاری ستراتیژی مەزن دێتە ئاراوە.

Back to top button