سەربەست لەزگین: ئەوەی پەکەکە دەیکات دوژمنکاریەکی ئاشکرایە دژ بە خەڵك و حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سەربەست لەزگین لەبارەی ئەو تاوانانەی کە ڕێکخراوی تیرورستی پەکەکە دەیکات دژی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت ، ئەوەی پەکەکە دەیکات دوژمنکاریەکی ئاشكرایە دژ بەخەڵك و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیونیدا لەبارەی ئەو تاوانە نابەرپرسیارێتیانەی پەکەکە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، دەیكات ڕایگەیاند، جێگەی داخە پەکەکە ئەو کارانە ئەنجامدەدات، ئەوە دوژمناکارییەکی ئاشکرایە بەرامبەر خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان. شەهیدکردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕ و تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان کرداری دوژمنکارانەیە بەرامبەر هەرێمی کوردستان و مەترسیدارن، ئەگەر پەکەکە نکۆڵی بکات بەرامبەر شەهیدکردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕ. دوای ئەوەی ئاسایشی هەولێر رونکردنەوەی بڵاوکردەوە دەبوایە ئەوانیش یەکسەر وەڵامیان هەبوایە، بەڵام پەکەکە هیچ راگەیەندراوێکی بڵاونەکردەوە تاوەکو 15 رۆژ بەسەر روداوەکەدا تێپەڕبو. لەبەرئەوە وەکو رۆژی روناک دیارە کە پەکەکە ئەو کارەی کردوە.
هەورەها لەبارەی قەڵاچۆکردنی پەکەکە و دورخستنەوەی مەترسیەکان لەسەر هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، ئەگەر شەڕ بێتە بەر دەرگامان ناچارین بیکەین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئامانجی پەکەکە لە تێکدانی ئاسایش و ئارامی کوردستان و ئەو تاوانانە ئاشكرا دەکات و ڕادەگەیەنێت ” دوژمنکارییەکی گەورە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت و پەکەکە بە ئاشکرا بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان دەتەقێنێتەوە، تێناگەین بۆچی پەکەکە لەو قۆناخەدا وا دەکات؟ ئامانجیشیان تێکدان و ئامانجی سیاسییە و دەیانەوێت دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان تێکبدەن. ئەو شوێنەی بۆری نەوتی کوردستانی تێدا تەقێندراوەتەوە پەکەکە بە ئاسانی ناگەنە ئەوێ، بۆیە رەنگە پیلانێکی دیکەیان هەبوبێت. لەبەرئەوە چەکدارانی پەکەکە بە ئاسانی ناتوانن بگەنە ئەوێ، رەنگە دەستی دیکە لەگەڵ پەکەکە لەو کارەدا هەبوبێت و پەکەکەش پیلانی پێشوەختەی بۆ دانابێت، ئەوانە دەیانەوێت ئەزمونی هەرێمی کوردستان تێکبدەن و بیڕوخێنن.