بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ: مه‌ترسی هه‌یه‌ به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌ خه‌لكی شنگاڵ ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ئاواره‌ ببنه‌وه‌

 

 

دواى ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو په‌كه‌كه‌ له‌ دوای ئازادكردنی شنگاڵ له‌ لایه‌ن ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بنكه‌و باره‌گایان له‌ نێو شنگاڵ و ناوچه‌ی خانه‌سۆر و ده‌ورووبه‌ری كرده‌وه‌،  ئه‌گه‌ر چی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێك هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و شوێنه‌ وێران بووه‌كانی شه‌ڕی داوه‌ به‌ڵام له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ رێگریان لێكراوه‌، تا ئێستا هاوولاتیانی ناوچه‌كه‌ له‌ ترسی په‌كه‌كه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ په‌كه‌كه‌ ته‌عدا له‌ خه‌لكی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

نایف سەیدۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ رایگه‌یاندووه‌ : پەكەكە تەعەدایەكی زۆر لە خەڵكی شنگال دەكات و منداڵی خوار تەمەن  ١٨ساڵ دەڕفێنێت، كە تا ئێستا چەندین منداڵی رفاندووە و كەسوكاریشیان ھاتوون سكاڵا دەكەن و داوا دەكەن منداڵەكانیان بۆ بگەڕێننەوە، بۆیە پێویستە بە زووترین كات پەكەكە لە شنگال دەربكرێت، چونكە خەڵكی شنگال دژی مانەوەی پەكەكەن.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنوونێ راشیگه‌یاندووه‌ تا ئێستا نزیكەی 15ھەزار خێزان گەڕاونەتەوە بە ئومێدی ئەوەی كە رێككەوتنی شنگاڵ جێبەجێ بكرێت و ھێزی پەكەكە و میلیشیا لە شنگال دەربكرێن، بەڵام ھێشتا پەكەكە لە شنگال ماوە و تەعەدا لە كوردانی ئێزدی دەكات و خەڵكی شنگاڵیش دژی ھەبوونی پەكەكەن لە شنگاڵن ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ لێره‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌لكی شنگاڵ هه‌یه‌.

 

Back to top button