فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر كۆچی دوایی كرد

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم ١٨ی ١١ی ٢٠٢٠، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی وڵاتی توركیا كۆچی دوایی كرد.

پارێزگاری هەولێر دوای ماوەیەكی زۆر لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم كۆچی دوایی كرد.

رۆژی ١٩ی تشرینی یەكەم لە ڕاگەیەندراەوێكی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر هاتبوو دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت كە فرسەت سۆفی تووشی كۆرۆنا بووە. دواتر بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستی بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكرا.

Back to top button