په‌رله‌مانتارێكی عێراقی نهێنیه‌ك له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی گۆڕان و مالكی ئاشكرا ده‌كات
خواكوڕك
رۆژی 4/2/2017 عه‌مار حه‌كیم به‌یاوه‌ری شاندێك له‌هاوپه‌یمانی شیعه سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌جیا كۆبووه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كرد.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) كه‌له سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا ده‌ستی كه‌وتووه، به‌شداری نه‌كردنی نوێنه‌ری گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌مار حه‌كیم، په‌یوه‌ندی به دۆخی سیاسی به‌غداوه هه‌یه‌وه و له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی دژ به ره‌وتی سه‌در و عه‌مار حه‌كیم كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، له‌باره‌ی ناوماڵی شیعه و هاتنی عه‌مار حه‌كیم ده‌ڵێت، له‌ئێستادا ئه‌و كه‌سایه‌تیه كه‌سێكی میانڕه‌وه و هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی ئاشته‌وایی نیشتمانیه، هه‌ر بۆیه بارزانی به گرنگیه‌وه پێشوازی لێده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كه‌سی دووه‌مه كه نوری مالكیه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ناكۆكی نێوان عه‌مار حه‌كیم و نوری مالكی مێژووییه و له‌شه‌قامی شیعیش ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌هه‌رێم كردنی سلێمانی و ده‌نگدان بۆ یاسای حه‌شدی شه‌عبی، كه‌وتۆته جۆره رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مالكی، هه‌ربۆیه نه‌یاره‌كانی بوونه‌ته نه‌یاری گۆڕان و دۆسته‌كانی مالكیش بوونه‌ته دۆستی گۆڕان.