وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستنیشانکرا

میدیای ئەمریکا لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند: “جۆ بایدن، ئەنتۆنی بلینکن دەکاتە وەزیری دەرەوە لە ئیدارەکەی”. بڕیاریشە سبەی بایدن بەشێکی کابینەی حکومەتەکەی رابگەیێنێت.

ئاژانسەکە لەزاری سەرچاوەیەکی نزیک لەئیدارەی جۆ بایدن باسی لەوەشکردوە، لەکابینەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکادا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا رابگەیەنرێت، جیک سۆلیڤان وەک یاریدەدری سەرۆک بۆ کاروباری ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەکاردەبێت.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، لەئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکادا ئەنتۆنی بلینکن دەبێتە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە.

پێشتر لە ماوەی دەسەڵاتی باراک ئۆبامادا ئەنتۆنی بلینکن چەندینجار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە، ساڵی رابردووش لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رەخنەی لە ئیدارەی وڵاتەکەی گرت و رایگەیاند: ترەمپ متمانەی ئەمریکای شکاند لە ناوچەکە بە کشانەوەی لە سووریا، کوردیش کە هاوپەیمانی ئەمریکان لە شەڕی دژی داعش لە دۆخێکی ناهەمواردا بە تەنیا جێمان .

Back to top button