پلاسخارت: نابێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تێكه‌ڵی كێشه‌ی سیاسی بكرێت

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ باره‌ی دۆخی عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ عێراق رایده‌گه‌یێنێت نابێت بابه‌تی مووچه‌ به‌ سیاسی بكرێت و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش هاووڵاتیی عێراقن.

جێنین ھێنس پلاسخارت، نێردەی تایبه‌تی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدار بوو  رایگه‌یاندو كه‌ دەبێت بەزووترین کات كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت و نابێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان تێکەڵی کێشە سیاسیەکان بکرێت و تا ھەولێر و بەغدا چارەسەرێکی ریشەیی نەدۆزنەوە پەیوەندییەکانیان لەوەی ئیستا ھەیە باشتر نابێت.

نێردەی تایبه‌تی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ : “ھەرچەندە لە دەنگدانەکەی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق بۆ وەرگرتنی قەرز سەلماندی کە ئەو پەیوەندییە چەندە پەیوەندییەکی ئاڵۆز و لەھەمانگاتدا سستە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە چاومان لەوەیە ھەردوولا زۆر شەفاف و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لە ھەموو بوارەکاندا”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “ئه‌گه‌ر بەڕوونی بڵێم، فەرمانبەرانی ھەرێم تەنھا فەرمانبەری حکومەتی ھەرێم نین، بەڵکو ئەوانیش ھاووڵاتی عێراقین و مووچەی فەرمانبەرانیش نابی بکەوێته‌ ناو کێشە و ناکۆکییە سیاسیەکانەوە. دەبێ بەزوویی چارسەری بۆ بدۆزرێتەوە. وەك پێشریش باسم کرد، پەیوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا لە کێشەدایە، ئەویش بەھۆی نەبوونی رێبەریەکی دەستووری روون و راشکاو، ئەم ناروونیەش بەداخەوە بووەتە کێشە و گرفت “.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، “لە ١٥ ساڵی رابردوودا ھەموو دەرفەتەکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی گونجاو لەکیس چوون. بەڵام ئێستا دەبێ بەزوویی رێکەوتن لەسەر ئەوە بکرێت، کە سیستمی فێدراڵی چۆنە و چۆن کاری پێدەکرێت و پیش بخرێت. راستیەکەش ئەوەیە تا چارەسەرێکی ریشەیی نەدۆزرێتەوە، پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەمەی کە ھەیە باشتر نابن”.

Back to top button