سه‌ربه‌ست له‌زگین ھەنگاوەکانی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانيەكانى دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم خێراتر کراوە
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتن بۆ دروستكردنی شه‌شه لێژنه‌ی تایبه‌ت به ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه راگه‌یاند بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یێنێت كه سێ ناوه‌ندی دیكه دروستده‌كرێن.
سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاندووه ھەنگاوەکانی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانيەكانى دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم خێراتر کراوە، دوو ناوەندی ھاوبەشيش دامەزراون، کە یەکێکیان لە بەغدایە و ئەوی دیكەیان لە ھەولێرە، بڕیارە سێ ناوەندی دیكەش دابمەزرێنرێن.
شایه‌نی باسه له ئێستادا هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌منی و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی چڕكردۆته‌وه و له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.