ئەوروپا ھەڵوێست دژی حزبوڵڵا وەردەگرێت

ئەوروپا بەردەوامە لە ھەڵوێست وەرگرتن لەسەر حیزبوڵای لوبنان کە تۆمەتبارە بە تێوەگلان لە چالاکی تیرۆریستی لە سەرتاسەری جیهاندا ، ئەمەش دوای ئەوەی چەندین وڵات میلیشیاكەیان قەدەغە کرد و سنورداری توندیان بەسەر میلیشیاکانی دا سەپاند.

ڕۆژی سێشەممە سلۆڤینیا حیزبوڵای لوبنانی بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە باڵە سەربازی و سیاسیەکەی دەستنیشان کرد ، بە ولێدوانەی حکومەتی سلۆڤینی دەریکرد کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو پارتە وەک ڕێکخراوێکی تاوانبار و تیرۆریست مامەڵە دەکات کە مەترسی لەسەر ئاشتی و ئاسایش دروست کردووە.

هەر لەو بازنەدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەبڕیارەکەی لاتڤیا کرد کە حزبوڵڵای لەلیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لەخۆوە بێت.

Back to top button