لە سەر هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر روونکردنەوە دەدرێت

 

لە دوای ئەوەی کەس و کاری نەخۆشێکی کۆچکردوو ، بە دوور لە هەموو پرەنسیبێکی ئەخلاقی و یاسایی هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانە و کارمەندەکانی ، بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانە لە پەیجی فەرمی خۆیان لە فەیسبووک روونکردنەوەیەک ئاراستە دەکەن .

لە روونکردنەوەکەی نەخۆشخانەی رزگاریدا هاتووە”دوای ئەوەی نەخۆشێکى ته‌مه‌ن 81 ساڵ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێنرابوو و باری تەندروستی ناجێگیر بوو، بەهۆی تووشبوونی بە په‌تای کۆرۆنا ئەمشەو کاتژمێر سێ بەداخەوە گیانی سپارد، لە ئەنجامدا کەسوکاری کۆچکردوو هێرشیان كرده‌ سەر پزیشکان و کارمەندان، هه‌روه‌ها زیانیان بە چەندین کەلوپەل و ئامێر و ئه‌مبوڵانس گه‌یاند، دوو كارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌شیان بریندار كرد

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ،  “ئێمە هاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکی دیكه‌ نەکراوە، هیوادارین هاووڵاتییان لە گەورەیی مەترسیی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن، هه‌روه‌ها خۆیان بپارێزن و ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن”.

 

Back to top button