هێمن هه‌ورامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان داخرابێت

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند میدیایه‌كی ئاراسته‌كرا و سێبه‌ری سنوری سلێمانی رایانگه‌یاند كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كاره‌كانی هه‌ڵپه‌سارد و داخرا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكی میدیای وه‌ڵامی ئه‌و میدیایانه‌ ده‌داته‌وه‌ رایده‌گه‌یێنێت كه‌  لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانی خۆیان و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ یاساش له‌به‌ره‌‌ده‌ستدان كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه‌.

هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌تووندی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان داخرابێت.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند له‌ ئێستادا  لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانی خۆیان و كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ یاساش له‌به‌ره‌‌ده‌ستدان كه‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می بۆ كراوه‌ و بۆ خوێندنه‌وی‌ سێیه‌م ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و كه‌ی پێویست بێت په‌رله‌مان دانیشتی خۆی ده‌كاته‌وه‌.

 

Back to top button