ئێران رۆژنامەنووسێکی لە سێدارەدا
ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە دەسەڵاتی ئێران ئاشکرای دەکەن ، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە ١٢/١٢/٢٠٢٠ بەرپرس و بەرێوەبەری ماڵپەڕی ( ئامەد نیوز ) لە سێدارە دراوە .
روحوڵلا زەم لە دوای هەڵاتن لە ئێران کەناڵی تەلەگرامی و پەیج و ماڵپەڕی ” ئامەد نیوز ” ی دامەزراند و دژایەتی ئێرانی دەکرد .
روحوڵڵای زەم یەکەم مانگی پاییزی ساڵی ڕابردوو لە عێراق رفێندراو ڕادەستی ئێران کرایەوە ، وەک ئاشکرا بوو دەستگیری ئەو رۆژنامەنووسە لە عێراق بە هاوئاهەننگی ئیتلاعات و ئیستیخباراتی عێراقی بووە .
هەر لەمبارەوە گوتەبێژی قەزایی ئێران رۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ، دیوانی باڵای دادی ئێران ، حوکمی لە سێدارەدانی ئەو رۆژنامەنووسەی بە فەرمی قەبوڵ کردووە