ترەمپ و ئەردۆگان باسی چیان كرد
خواكوڕك
ئاژانسی ئەنادۆڵ پەیوەندی نێوان دۆناڵد ترەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆگان بڵاو دەكاتەوە، وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێداوە، لە پەیوەندیەكەدا ئەردۆگان داوایی لە سەرۆكی ئەمریكا كردووە، چەك نەدات بە یەپەگە، هەروەها سەرۆك كۆماری توركیا، ئاماژه‌ی به‌گرنگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه كرد و، باسی له‌وه كردووە كه پێویسته ئه‌مریكا پشتیوانی له په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نه‌كات.
هەر بە پێی زانیاری ئاژانسە توركیەكە كە لەسەرچاوەی سەرۆككۆماری توركیا وەری گرتووە، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ له كه‌شێکی زۆر ئه‌رێنیی و دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چووه و له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كه نزیكه‌ی 45 خوله‌كی خایاند، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی و هاریكاریی. هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئارامی داماڵدراو له تیرۆر، قه‌یرانی په‌نابه‌ران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خرایه به‌رباس.
بەپێی زانیاری ئاژانسەكە سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیادا به‌ره‌وپێشبچن و، هاریكاری نزیكتریان هه‌بێت له بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا، لەبەرامبەر دا سه‌ركۆماری توركیا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ تره‌مپ خواست له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا. هاوكات باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چاوه‌ڕوانن ئه‌مریكا له قۆناغی نوێ‌دا له پاڵ توركیا بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی فەتحوڵا گویلەن”.
هه‌ردوو سەرۆك هاوڕابوون له پێكه‌وه كاركردن له ئه‌لباب و ره‌ققە، هه‌روه‌ها باسیان له‌و هه‌نگاوانه كرد كه ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكاری ئابووریی نێوان توركیا-ئه‌مریكاوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سبه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سیی ئای ئه‌ی، مایك پۆمپیۆ له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی توركیا ده‌كات. له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورك ده‌كات سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ به‌تایبه‌تی په‌یه‌ده و فەتحوڵا گویلەن.