پۆلیسی ڕاپەڕین دەنگۆیەک سەبارەت بە کەیسی “سلێمان هەڵشۆیی ” رەتدەکاتەوە

 

دۆزینەوەی ٨٠ ملیۆن دۆلار لە گوندێکی سنوور کە گۆیا پارەی سلێمان هەڵشۆیی بووە ، دوورە لە ڕاستی و تەنها دەنگۆیەکی سۆشیال میدیایە

لەمبارەوە شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “هەواڵی دۆزینەوەی بڕە پارەیەکی بازرگانەکەی پشدەر (سلێمان هەڵشۆیی) لە گوندێکی سنوورەکە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بڕە پارەیەک لەسەر ئەو دۆسیەیە نەدۆزراوەتەوە و هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێنەوە، دوورن لە ڕاستییەوە”

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین هاوکات ئاماژە بەوە دەکات “تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەرەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا دەکرێت و ئێستا 20 کەس لەسەر دۆسیەی ناوبراو لەلایەن پۆلیسی ڕاپەڕینەوە دەستگیر کراون و 50 کەسیش سکاڵایان تۆمار کردووە، 500 کەسی تریش ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا”.

Back to top button