سکرتێری گشتی یەکیتی عەرەب : ئێران و تورکیا بە نیازی دامەزراندنەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕابردووی خۆیان

سکرتێری گشتی یەکێتی عەرەب بە تۆمەتبار کردنی ئێران تورکیا بە گێرەشێوێنی و شێوەیەک کەڵەگایەتی لە وڵاتانی ناوچە دەڵێت ، ئەو دوو وڵاتە خەونی دووبارە دامەزراندنەوەی ئیمپراتۆرییەکانی ڕابردووی خۆیان لە سەردایە .

ئەحمەد ئەبولغەیز لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ رۆژنامەی میسری ( لاهرام ) گوتی کردەوەی ئێران و تورکیا دارێژراوی ( ئیدۆلۆژیکی ئیسلامی سیاسییە ) و لە سەر هەمان ئیدئۆلۆژی دەستوەردەدەنە کاروباری وڵاتانی عەرەبی .

ئەبولغەیز هاوکات باس لە شەڕی ساردی نێوان چێن و ئەمریکا دەکات و دەڵێت : ئەو دوو زلهێزە لە ناوچەدا بە شوێن هاوپەیمانیەتی نوێین لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ، ئەوەش هۆکاری سەرەکی دەبێت بۆ جوڵەی زیاتری ئێران و تورکیا

ش، ب

 

Back to top button