ئۆرشەلیم پۆست: هیچ دڵنیاییەک نییە، ئەمریکا هێرش نەکاتە سەر ئێران 

 

ئۆرشەلیم پۆست لە ئیدیتۆرلێکیدا بە ناونیشانی Will Israel and the US succeed in preventing war with Iran? باس لەوە دەکات، ئیسرائیل و ئەمەریکا زۆر بە جدی پێوەن رێگە لە شەڕ کردن لەگەڵ ئێران بگرن، لێ هیچ دڵنیاییەک نییە لەوەی ئاخۆ سەرکەوتوو دەبن. لەبەشێکیدا هاتووە” بەگوێرەی هەڵسەنگاندنە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا، ئێران لەبەر دایە لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سلێمانی، بۆمبباران کردنی دامەزراوەی ئەتۆمی ناتانز و کوشتنی موحسین فەخریزادە زنجیرەک هێرش بکات.” لەبەرامبەردا سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل جەنەڕاڵ ئەڤیڤ خۆشاڤی لە راگەیەندراوێکی تووندا هەڕەشە لە ئێران دەکا و دەڵێ” ئەگەر ئێران یا پرۆکسەکانی هەوڵ بدەن لە دژی ئیسرائیل یا ئامانجەکانی ئیسرائیل پەل ببزوێنن و هێرش ئەنجام بدەن، بە نرخێکی گران لەسەری دەکەوێ.”

هەروەها وتارەکە ئاماژە بە تویتەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکات، کە دوای مووشەک باران کردنی بالیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، هوشداری بە ئێران داوە، نەکا ئازاری ئەمەریکییەکان بدات و نووسیبووی” ئەگەر ئەمەریکییەک بکوژرێ، من ئێران بە بەرپرسیار دەزانم، باش بیر لەوە بکەنەوە.”

“پلانی تۆڵە کردنەوەمان ئامادەیە، پێشریش بە کردەنی پراکتیزەمان کردووە.” ئەمە قسەی مارک میلی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمەریکایە، کە لە دوا سەردانیدا بۆ ئیسرائیل گوتی ” ئەگەر ئێران پەلاماری دەولەتی ئیسرائیل بدات، باجێکی قوڕس دەدات.”

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل جەنەڕاڵ هیدای زلبرمان، لە دیدارێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئیلافی سعودیا دووپات دەکاتەوە و دەڵێ” دەبێ هەموو لایەک بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران لەوپەڕی وریاییدا بن.”

ئەم هوشداریانە هاوکاتن لەگەڵ ناردنی ژێردەریایی ئیسرائیلی و ئەمەریکی بۆ ئاوەکانی کەنداو و گەیشتنی دوو فرۆکەی B52ی ئەمەریکی بە ناوچەکە بەناوی رەتدانەوەی دەستدرێژییەکان و پاراستنی هاوبەش و هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا.

وتارەکە لە کۆتاید روو لە جۆ بایدن دەکات، کە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی دادێ وەک سەۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی دەست بەکار دەبێت، “راستە چاودێری کردنی ئێران گرینگە،بەڵام  پێویستە بەردەوام ئەوەشی بە بیر بهێندرێتەوە، کە باجی کارە تیرۆریستییەکانی دەدات، کارە تیرۆریستیەکان خەڵات مەکە، درێژە بە کارکەنار کردن و گوشار و ئیحتیوای  بدە، ئەگەر پێویستیشی کرد، ئامادەی بەکارهێنانی کاری سەربازی بە، وەک ئەوەی حەفتەی رابردوو ئەمەریکا و ئیسرائیل ئاگاداریان کردەوە، هەروەها زۆر گرینگە ئێران لەوە بگات، کە هەڕەشەکە راستەقینەیە.”

Back to top button