پارلەمانتارێك:عێراق لەبەردەم شكستی گەورەدایە
نوفل ئەلناشی ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی پەرلەمان جەختی لەسەر پێویستی پلانێکی فراوان بۆ ڕاکێشانی سەرمایە دەکاتەوە کە ئامانج لێی دروستکردنی هەزاران کارو بووژاندنەوەی کەرتی تایبەتە ، هۆشداریدا لەڕووخانی ئابووری عێراق لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی ” سیاسەتی شکستخواردو ” .
ئەلناشی ڕایگەیاند ” ئێمە چەندین جار داوای دروستکردنی ژینگەیەکی ئاراممان کردووە بۆ وەبەرهێنەران و ڕەخساندنی کار بۆ بێکارەکان .
ئەلناشی، وتیشی:”پێویستە حکومەت دۆسیەیەک ئامادە بکات لەسەر بەڵێنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە عێراق، کە بریتییە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی ئابوری و وەبەرهێنان وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و خزمەتگوزاری و گەشتوگوزار و کەرتی تەندروستی، هەروەها هەلی وەبەرهێنان لە بواری نەوتدا”