سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان: له سلێمانی رێگری ده‌كرێت چاودێری كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان بكه‌ین
به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌رگی چاودێری كردنی كاره‌كانی حكومه‌ته له سنوری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌ڵام له سلێمانی گرفت بۆ چاودێری كردنی كاره‌كان ده‌كرێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رایده‌گه‌یێنێت كه رێگا نادرێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی چاودێری كاره‌كان بكات و وه‌ڵامی نووسراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نادرێته‌وه.
رێبوار ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له چاودێری كردنی كاره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی رایگه‌یاندووه به‌بەپێ یاسای ژمارە 3 ساڵی 2009، ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه كه چاودیری سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكات بێجگە لە یەکە و لیواکانی پێشمەرگە و زانکۆ و پەیمانگاکان، به‌ڵام له ئێستادا رێگری ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاندووه له سلێمانی به ئاشكرا رێگری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كرێت كه چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن و ناهێڵن كاره‌کانمان بە باشی بڕوات و ته‌نانه‌ت وەڵامی نووسراوەکانمان نادرێتەوە.