پیاو كوژەكانی بەغداد كێن؟

بەڵگەنامەیەکی كەناڵی پی بی ئێس ، کوشتنی توێژەری عێراقی هیشام ئەلھاشمی لە بەغدا دەخاتە ئەستۆی حزبوڵڵای عێراقی.

لە فیلمەکەدا بە ناونیشانی “پیاوکوژەکانی بەغدا” کەناڵەکە لە زاری کاربەدەستێکی هەواڵگرییەوە گواستویەتیەوە، کە لیواکانی حزبوڵڵا بەکرێگیراوەکانیان بەکارهێناوە بۆ بە ئامانجگرتنی ئەلھاشمی.

لە دواین گرتەدا هیشام ھاشمی شیکەرەوەی دیاری عێراقی نیشان دەدات کە وەک ڕاوێژکاری ئەمنی سەرۆک وەزیران مستەفا ئەلکازمی خزمەتی کردووە.

لە دوای تیرۆرکردنی ھاشمی لە مانگی تەموزەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق بە بێ ئەوەی ناسنامەکانیان ئاشکرا بکەن،دەڵێن تاوانباران دۆزراونەتەوە بەڵام تا ئێستا ئاشكرا نەكراون.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button