چاودێرانى سياسى : عەلی باپير ڕەخنە ده‌گرێت كە لە كوردستان حزب و بنەماڵە دەستیان بەسەر دەسەڵات گرتوە لە خۆی نەپرسی ئەی خێرە خۆی ھەر دەبێتەوە ئەمیر؟.
میدیاكانی كۆمه‌ڵ بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، عه‌لی باپیر به‌بێ ركابه‌ر بووه و به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره له‌شوێنی خۆی دانراوه‌ته‌وه.
ئه‌رده‌لان هه‌ڵه‌بجه‌يى كه چاودێرى سياسيه له‌و باره‌يه‌وه به ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) ـى گوت :“ لە كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵ وەك چۆن پێشتر پێشبینی دەكرا مەلا عەلی باپیر بۆ خولێكی تر بوەوە ئەمیری ئەو حزبە.
گوتيشى :” سەیر لەوەدایە مەلا عەلی لە گوتاری كۆنگرە كەوتەوە ڕەخنە گرتن لەوەی كە لە كوردستان حزب و بنەماڵە دەستیان بەسەر دەسەڵات گرتوەو لە خۆی نەپرسی ئەی خێرە خۆی ھەر دەبێتەوە ئەمیر؟.
هه‌ڵه‌بجه‌يى ده‌شلێت :” لەڕاستیدا مامۆستا خۆی لە بیر كردووە كە بۆ پۆست بزوتنەوەی ئیسلامی لەتكردوو دواتر لە چەندین ھەڵبژاردن نەیتوانی و نەیھێشت حزبە ئیسلامیەكان بگەنە ڕێككەوتنێك بۆ دروست كردنی لیستێكی ھاوبەش و پەندەكەی خۆی بەسەریدا شكایەوە ( وەستای قسان و كۆڵەواری دەستان) .“
لاى خۆشيه‌وه سه‌فا عه‌لى له‌و باره‌يه‌وه گوتى:” عەلی باپیر بە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژێردرایەوە لەکاتیکدا باسی ئازادی وڕادەست کردنی دەسەڵات دەکات خودى خۆى لەکاتی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامیەوە ئەمیری ئەو حیزبه‌يه .