باڵێكی یەكێتی نیشتمانی بەئاشكرا دەست تێوەردان لە كاروباری دادگا دەكات دەیەوێت وەك سنوری حكومرانی خۆی بە بێ یاسا بمێنێتەوە هەرێمی كوردستان
پارێزەرانی كوردستان لەبارەی دەستێوەردان لەكاروباری دادگا نارەزایەتی تووندیان دژی ئەو هەڵمەتە گرتە بەر كە لە ئێستادا چەند لایانی سیاسی لەرێگای كادیرە سیاسیەكانیان و میدیا سێبەرەكانیان دژی دادگا دەستیان بە هەڵمەتێك كردووە، لەكاتێكدایە، تا ئێستا پرسی ئەو 5 تۆمەتبارە یەكڵا نەبۆتەوە، هێشتا نەچۆتە بەردەم دادگای تەمیز”.
پارێزەرانی كوردستان لەو بارەیەوە رایانگەیاندووە” ئەوەی جێگای هەڵوەستەیە ئەوەیە کە ئەم هەمو پەلاماردان و قسەکردنە لە سەر بڕیارەکانی دادگا، خۆی دەستوەردانە لە یاسا، لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکەن پێویستە دادگا بێ لایەن بێت ودوور بێت لە دەست تێوەردان. بێگومان لە کوردستان بەپێی یاسا دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، وە ئەگەر تێبینیش لە سەر بڕیاری دادگایەک هەبێت پێویستە لە ڕێگەی تانەدان و ڕێکاری یاسایی بێت نەک لە ڕێگەی پەلاماردانی دادگاکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە.
بۆ چەندین جار بەناوی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی و چەند ناوێكی تری ئەو حزبە بەئاشكرا و دوور لە رێكارە یاساییەكان، دەستێوەردان لەكاروباری یاسای دەسەڵاتی دادوەری لە كوردستان كراوە، بەوەش نەوەستاون دەستیان بەهەڵمەتێك كردووە بۆ بێ متمانە كردنی دەسەڵاتی دادوەری، ئەمەش بە رایی پارێزەرانی كوردستان، بۆ دوور خستنەوەی دەسەڵاتی سەربەخۆی دادگایە، لە كۆی ئەو تاوانانەی كە لەسنوری یەكێتی دەكرێت دەرحەق بەهاوڵاتیانی ئەو شارە”
پارێزەرێك بەناوی كاوە حەمە غەریب دەلێت، یەكێتی بەئاشكرا لەرێگای بەیاننامەوە، دەستێوەردانی لەكارووباری دادگا دەكات لەكاتێكدایە هێشتا دۆسیەی ئەو پێنج كەسە بەناوی چاڵاكوان، نەچۆتە بۆ دادگای تەمیز، لەكاتێكدا ئەگەر یەكێتی نارەزایەتی هەیە، رێكاری یاسایی و رێگای تانە لێدان هەیە، بەڵام یەكێتی مەبەستی یاسا و بەرقەراری یاسا نیە، چونكە یەكێتی خۆی تاوانبارە بە كوشتنی 7 گەنج لە ماوەی رابردوو و چەندین دۆسیەی تاوانی قاچاخچیەتی و چەند تاوانی تر وەك كوشتنی ئامانج بابان و لانە محەمەد و مناڵەكەیان، هەروەها كاوە گەرمیانی و هەروەها چەندین تاوانی تر بۆیە دەوێت لەو رێگەیەوە، بێ متمانی لەنێوان دەسەڵاتی دادوەری دا دروست بكات، ئامانج لێی بەرەلایی و دوور خستنەوەی یاسایە، یەكێتی هەوڵدەدات، لەو وڵاتەدا هیچ شتێك متمانەی نەمێنێت بە ئەقلی خۆی دەیەوێت دژایەتی دەسەڵات بكات بەڵام ئەوە زۆر مەترسیدارە بۆ خودی خۆشیان”.