وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم وه‌ڵامی وەزیری کشتوکاڵی عێراق دەداتەوە
دوای ئه‌وه‌ی له‌رۆژانی رابردوو، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق هۆشداریدایە هاوڵاتیان لە خواردنی جۆرێک مریشکی بەستوو له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌مۆر و باركۆدی ساخته‌ی بۆ به‌كارده‌هێندرێت، وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت: مۆر و بارکۆدی سەر مریشکی بەستوو لە هەرێمی كوردستان، ساختەی تێدا ناکرێت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری فەرمی وەزارەتی كشتوكاڵ روونكردنه‌وه ده‌دات و رایگه‌یاندووه: ئەو بارکۆدەی کە لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵی و پەلەوەرییەکان هەیە، بە هیچ جۆرێک ساختەکاری تێدا ناکرێت.
ده‌شڵێت: بە بەرپرسانی بەغدامان وتووە، هەر بەرهەمێک کە لە هەرێمەوە هەناردەی ناوچەکانی عێراق دەکرێت، ئەگەر مۆر و بارکۆدی وەزارەتی کشتوکاڵی لەسەر نەبێت دەتوانن رێگری لە هاتنەناوەوەی بکەن.