جۆ بایدن بڕیارێكی دیكه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی بازرگانێكی ئیسرائیلی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری لێخۆشبونی بۆ “دان جیرتله‌ر”ی گه‌وره سه‌رمایه‌داری ئیسرائیلی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه له رۆژانی كۆتایی ئیداره‌كه‌یدا، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی پێش‌و بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردبو.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بڕیاری لێخۆشبونی دان جیرتله‌ر ناكۆكه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و شه‌ڕی دژی گه‌نده‌ڵی له جیهاندا، بۆیه بڕیاردراوه لێخۆشبونی ئه‌و بازرگانه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
ئه‌و بڕیاره له‌دوای ئه‌وه دێت، مانگی ڕابردو گروپی مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و له كۆنگۆلیا و ژماره‌یه‌ك له یاسادانه‌رانی ئه‌مریكا داوایان له ئیداره‌ی جۆ بایدن كرد، بڕیاره‌كه‌ی دواین ساته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی تایبه‌ت به لێخۆشبون له‌و بازرگانه ئیسرائیلیه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی له نێوان (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2017 و (حوزه‌یران/6)ی 2018 دا سزاكانی به‌سه‌ر “دان گیرتله‌ر” سه‌پاند و تۆمه‌تباریكرد، به سود وه‌رگرتن له دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ جۆزێف كابیلا سه‌رۆكی پێشوی كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، بۆ بردنه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار له مامه‌ڵه‌ی گونجاوی كانه‌كاندا.