ئه‌مه‌ریكا پابه‌ندبوون به پاڵپشتیكردنی گه‌لی كورد دووپات ده‌كاته‌وه

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 30 ساڵ به‌سه‌ر بڕیاری 688 و پاراستنی ھه‌رێمی كوردستان، كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا دووپات له پابه‌ندبوون به پاڵپشتیكردنی گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ى 4ى 2021 ، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1991 ویلایەتە یەکگرتووەکان یارمەتیدەربوو لە دامەزراندنی نەوای ئارام، ئەویش لە رێی سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە سەرو هێڵی ٣٦ لە عێراق بۆ دڵنیاییدان لە سەلامەتی گەلی کورد.
راشیده‌گه‌یه‌نن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی گەلی کورد دووپاتدەکاتەوە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ‌دا.
لە رۆژی 5ی 4ی 1991 ئەمریکا و ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری 688یان دەرکرد، کە تیایدا لەرژێمەکەی سەدام حوسێنی قەدەغەکرد فڕۆکە جەنگییەکانی بەسەر ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا هاتووچۆ بکەن.