په‌رله‌مانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌رێوه‌بچێت و داوا له‌په‌رله‌مانتاران ده‌كات له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
ده‌قی بانگهێشتنامه‌كه:
پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/4/7، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا..
د.ڕێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق