سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/3 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و پێشبينييه‌كان بۆ نه‌خشه‌ى سياسيى داهاتووى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش و جموجووڵه‌كانى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريدا، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى كارى پێكهوهيى و نيشتمانيى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى وڵات‌دا، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان بێت له سه‌قامگيرى، خزمه‌تگوزارى و ژيان و داهاتوويهكى باشتر.