عێراق:دوو كاروانی هاوپه‌یمانی دژ به‌ داعش كرانه‌ ئامانج

ئه‌مڕۆ دوو كاروانی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ خۆرئاواو باكووری به‌غدا كرانه‌ ئامانج.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، له‌ سنووری پارێزگای ئه‌نبار، مینێكی چێندراو به‌ كاروانێكی هاوپه‌یمانیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و كارمه‌ندێكی عێراقی سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی بریندار بووه‌.

له‌ سه‌لاحه‌ددینی باكووری به‌غدا، هاوشێوه‌ی ئه‌نبار، مینێكی چێندراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیدا ته‌قیه‌وه‌، به‌ڵام زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ماتیۆ توله‌ر نیگه‌رانی خۆی له‌ باره‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌ربڕی بوو، كه ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌ بیانییه‌كان.

 

س:k24

Back to top button