شاندێکی باڵای ئەمنی و سەربازیی عێراق سەردانی هەولێر دەکات
شاندێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
شاندێكی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی كۆبوونه‌وه‌یان ده‌بێت و پرسی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه جێناكۆكه‌كان تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌م كۆبوونه‌وانه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی كردبوو و جگه له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی، له‌گه‌ل سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی گفتوگۆیان كردبوو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی دوای زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، فه‌رمانی كرد كه بۆشایی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پڕبكرێته‌وه.