سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێك بۆ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه
له ساڵوه‌گه‌ڕی 59یه‌مینی دامه‌زراندنی یه‌كێتێ مامۆستایانی كوردستان، نیچێرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا پیرۆزباییان لێ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیان بۆ ده‌خوازێت.
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێ، 59یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، به گه‌رمی له ته‌واوی مامۆستایانی خۆشه‌ویستی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. ئه‌رك و خه‌باتی په‌روه‌رده‌یی و خزمه‌تی گه‌وره‌یان بۆ نه‌وه‌كانی كوردستان، به‌رز و به پێزانینه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی گوتووه، مامۆستایانی كوردستان له هه‌موو قۆناغه‌كاندا له‌خۆبوردووانه و به دڵسۆزی ڕۆڵی به‌رچاو و گه‌وره‌یان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندن و فێركردنی نه‌وه له‌دوای نه‌وه‌ی كوردستاندا گێڕاوه، له دۆخ و ڕۆژگاره سه‌خته‌كان و له نه‌بوونیشدا له خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كاری به‌رده‌وام بوون، ڕێیان نه‌داوه پرۆسه‌ی خوێندن بوه‌ستێت، بۆیه هه‌میشه مایه‌ی سوپاس و ده‌ستخۆشی و ڕێز و ستایشن.
سه‌رۆكی هه‌رێم زیاتر ده‌ڵێ، په‌روه‌رده‌ی دروست كۆڵه‌كه و بنه‌مای سه‌ره‌كیی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌ئاگا و زیندوو و پێشكه‌وتووه كه مامۆستایان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. ئێسته و داهاتووی نه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تی مامۆستایانه، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه مامۆستایانی كوردستان شایسته‌ی خزمه‌ت و گوزه‌رانێكی باشترن و ده‌بێ هه‌موو مافێكیان پارێزراو بێت.
دواتریش نێچیرڤان بارزانی سڵاو له مامۆستایانی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كات و یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌یان به پیرۆز و شكۆدار ناو ده‌هێنێت.