له‌رووداوێكی هاتوچۆ له‌ پارێزگای موسه‌ننا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ 17 كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی، رووداوه‌كه‌ش له‌ نێوان پاسێكی گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت بووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی پارێزگای موسه‌نا، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاندووه‌، له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌ رێی سه‌ره‌كی و خێرای پارێزگای موسه‌نا، 14 كه‌س به‌هۆی سووتان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و سێ كه‌سیش بریندار بوون.

هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای رووداوه‌كه‌ ته‌رمی قوربانییه‌كانیان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كردووه‌ و سێ هاووڵاتییه‌ برینداره‌كه‌ش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی خێرا لیخوڕین بووه‌.

 

Back to top button