ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم ئامادەییان دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بوودجە
دواى ئهوهی شاندی باڵای حكومهتی ههرێمی كوردستان سهردانی بهغدایانكرد، دوانیوەڕۆی ئهمرۆ وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەلاوی کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم، خالید شوانی و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، عەبدولحەکیم خەسرۆ و گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیران، سەمیر ھەورامی ئامادەی بوون، گفتوگۆ کراوه دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی کە یاسای بوودجە خستوویەتییە سەرشانی ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان. ھەردوولاش ئامادەیی خۆیان نیشانداوه بۆ جێبەجێ کردنی یاساکە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە بکرێت سەبارەت بە پرسی نەوت بۆ ئەوەی راپۆرتێکی ھاوبەش لەبارەی ئەو دۆسیەیەش ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ دانانی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی ٢٠٢١.