بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ده‌ستگیركردنی سێ باندی ماددەی هۆشبەری راگه‌یاند

لە چوارچێووی هەڵمەتەکانی رووبەڕوو بونەوەی باندەکانی بەکارهێنان و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەربەڕێوەبەرایەتیی گشتیینەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە دەزگای ئاسایش رایگەیاند، لە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران سێ باندیان بە بڕێک ماددەیهۆشبەرەوە دەستگیرکردووه‌.

  راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە دەزگای ئاسایش رایگەیاندووە، لەگەڵ بنکەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران لە سێ چالاکیی جیاوازدا رۆژی پێنجشەممە 3/6/2021 سێ باندی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد، کەوردەکارییەکەی بەمجۆرەیە:

بڕی 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک دەستی بەسەرداگیرا و تۆمەتبارێکی ئێرانی بەناوی (ا. ا. ع) دەستگیرکرا، کە ماددەهۆشبەرەکەی لەنێو بارێکی خوێ لە بارهەڵگرێکی ئێرانیدا شاردبووەوە.

 – 339 شیت حەبی هۆشبەری ترامادۆل و 50 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا و تۆمەتبارێکیش بەناوی (م. ع. ق) دەستگیرکرا.

 – 93 دانە حەبی هۆشبەر لە جۆری B2 و 72 دانە حەبی هۆشبەر لە جۆری ئەلپرووزولام دەستیان بەسەرداگیرا و تۆمەتبارێک بەناوی (م. ج. م) دەستگیرکرا، کە ماددە هۆشبەرەکەی بەشێوەی تۆکمە لەنێو پانتۆڵی خۆی شاردبووەوە.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو،تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەمدادوەری لێکۆڵینەوە کراون

Back to top button